عەقیدێكی پۆلیس كوژرا

لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا، عەقیدێكی پۆلیس كوژرا.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوبژیوانیی نێوان دوو بنەماڵەی بەشەڕهاتوودا، عەقیدێكی پۆلیس بە ناوی محەمەد خەزرەجی كە بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سەجلەی سەر بە قەزای دجێلی پارێزگای سەڵاحەدین بوو كوژرا.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو فەرماندەیەی پۆلیس گولـلەیەكی بەركەوتووە و گیانیلەدەستداوە، دوو كەسی تریش لە شەڕەكەدا كوژروان و چەند بریندارێكیش هەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: ئەنجامی گەورەمان لەسەر هێرشەكەی هەولێر بەدەستهێناوە

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایدەگەیەنێت، گەیشتوونەتە “ئەنجامی زۆر گەورە” لەبارەی هێرشەكەی سەر هەولێر و ئەودوای هێرشەكانی دیكە. لیوا…
Total
0
Share