رۆژێکی هەفتەی داهاتوو پشووی رەسمییە

شانۆی رۆمانی شاری سلێمانی – ساڵی 2022 یادکردنەوەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام

رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، پشووی رەسمییە لە سەرجەم دامودەزگا رەسمییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەهۆی ئەوەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا، رۆژی 15ی ئەیلول بکاتە پشووی رەسمی لە سەرجەم دامودەزگا رەسمییەکان.

هاوکات، لە رۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستانیشدا بۆ ساڵی 2024 ئەو رۆژە وەک پشووی رەسمی دیاریکراوە و رۆژەکەش بە پشتبەستن بە رۆژژمێری کۆچی مەزەندەکراوە.

هەموو ساڵێک، موسوڵمانان لە 12ـی رەبیعول ئەوەلدا کە هاوکاتە لەگەڵ لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، لە سەرانسەری جیهان ئەو رۆژە یاددەکەنەوە و کوردیش وەک گەلانی دیکەی موسوڵمانی جیهان، بێبەشنین لەو یادکردنەوەیە و بەشێکە لە دابونەریت و کەلتوری کوردی.

بابەتی پێشتر

لە گوندی سێکانیانی کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێکی ئەمنی و تۆمەتبارێک روویدا و لە ئێستادا دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.

بابەتی دواتر

یەکەم دیبەیتی کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەچوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەمەودوا عێراق مووچەی خۆی دابەشبكات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ كاركردن بە یاسای بودجە و ناردنی لیژنەیەكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ…
Total
0
Share