یەکەم دیبەیتی کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەچوو

یەکەم دیبەیتی کاندیدانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فیلادیفیا بەڕێوەچوو و بە شێوەیەکی راستەوخۆ هاوڵاتییانی ئەمریکا ئاگاداریی ئەو تۆمەتبارکردنانە بوون کە هەردوو لا ئاڕاستەی یەکیان کرد.

دیبەیتەکە لە کەناڵی ئەی بی سی بە شێوەی راستەوخۆ بەڕێوەچوو هەر یەکێکیان لە سووچێکی ئەو هۆڵەدا وەستابوو کە دیبەیتەکەی تێدا بەڕێوەدەچوو.

لە سەرەتای دیبەیتەکەدا هاریس بە توندی لە دۆسیە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندا ترەمپی تۆمەتبارکرد، بە هۆکارێک بۆ زیادبوونی هەڵاوسان لە ئەمریکا ناوی برد و وتی، ئەوەی ترەمپ دەیکات تەنها زیادکردنی باج و زیادکردنی هەڵاوسانە.

سەبارەت بە یاسای قەدەغەکردنی منداڵ لەباربردن کە ترەمپ بانگەشەی بۆ دەکات، هاریس رایگەیاند، ئەمە زەوتکردنی ئازادی ژنانە، ترەمپ نایەوێت ژنان بە ئازادانە مامەڵە لەگەڵ جەستەی خۆیان بکەن.

لای خۆیەوە ترەمپ رایگەیاند، ئەو پلانە ئابوورییەی بۆ وڵاتەکەی دایناوە، پارەیەکی زۆر بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگەڕێنێتەوە و هیچ جۆرە هەڵاوسانێک دروستناکات.
هاوکات وتی، ئەگەر دیموکراتەکان هەڵبژاردنەکە ببەنەوە، بەرەو جەنگی جیهانیی سێیەم دەڕۆین.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی سیاستەکانی دیموکراتەکانەوە، ملیۆنان پەنابەر روویان لە ئەمریکا کردووە، خانوو و کاریان لە ئەمریکییەکان گرتووە، ئەوان کەسانێکن بە توندوتیژی مامەڵە دەکەن و پێویستە رێگری لە هاتنی پەنابەران بکرێت بۆ وڵاتەکەمان.

ئەنجامدانی دیبەیتی راستەوخۆی نێوان کاندیدانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا نەریتێکە لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن و دوو مانگ پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە بەڕێوەدەچێت، هەر هەڵەیەکی زمانەوانی یان لاوازی لە وەڵامدانەوە، یان هەڵەی زانیاریی بۆی هەیە ببێتە هۆی دۆڕانی هەر یەکێک لە کاندیدەکان لە هەڵبژاردنەکاندا.

 

بابەتی پێشتر

رۆژێکی هەفتەی داهاتوو پشووی رەسمییە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەنجامی کۆبوونەوەکانی هەولێر و بەغداد تاوتوێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share