شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغداد بەردەوامن

دوای ئەوەی شەوی رابردوو دەنگێکی بەهێز لەناو فڕۆکەخانەی بەغداد لەو بەشەی هاوپەیمانانی تێدان دەبیسترێت، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

شەوی رابردوو لە کاتژمێر 11:00ی شەودا دەنگێکی بەهێز لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد لەو شوێنەی هاوپەیمانانی تێدان بیسترا، دواتریش سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی رایگەیاند، ئەو شوێنەی بە ئامانج گیراوە، ناوەندنێکی لۆجیسیتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بووە لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد.

بە رەسمی تا ئێستا سروشتی دەنگەکە و تەقینەوەکە ئاشکرانەکراوە، بەڵام لیوا تەحسین خەفاجی، سەرۆکی شانەی ئەمنیی عێراق دووپاتیکردەوە، هیچ کێشەیەک لە گەشتەکاندا نییە و دۆخەکە ئاساییە.

بیستنی دەنگەکە، هاوکاتبوو لەگەڵ چاوەڕوانییەکان بۆ پێشوازییکردن لە مەسعود پزیشکیان، ئەوەش بۆخۆی جێگەی سەرنج بووە، کە بۆچی تەنها بە کاتێکی کەم لە سەردانەکەی سەرۆکی نوێی ئێران، ئەم رووداوە روویداوە.

بابەتی پێشتر

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: ناردنی مووچە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە

بابەتی دواتر

پزیشکیان لە بەغدادە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share