ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا وەزارەتی دارایی بەردەوام بێت لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە مووچەكانیان راگیرابوو.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام بێت لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە مووچەیان راگیرابوو، بەو مەرجەی حكومەتی هەرێم پابەندبێت و سەرجەم تێبینییەكان چارەسەربكات.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەبێت حكومەتی هەرێم پابەندبێت بە تەواوكردنی رێكارەكانی تایبەت بە ژمارەی فەرمانبەران بەپێی یاسا كارپێكراوەكان.