سبەینێ مەسعود پزیشکیان دەگاتە بەغداد

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بگاتە شاری بەغداد و چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە ئەنجامبدات.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە، ئامانج لێی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.

بڕیارە لە سەردانەکەدا چەند رێککەوتننامە و بەڵگەنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری ئابووری و ئەمنی واژوو بکرێن.

هاوکات بڕیارە جگە لە بەغداد سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان و شاری بەسرە بەشێکی دیکە لە گەشتەکەی پزیشکیان پێکبهێنێت.

لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمە بە یەکەمین سەردانی پزیشکیان هەژماردەکرێت بۆ دەرەوەی وڵات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێـ.ـران: ئیتاڵیا و ڕۆمانیا لە هێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان بەشداربوون

وەزارەتی دەرەوەی ئێـ.ـران، ڕایگەیاند، ئیتاڵیا و ڕۆمانیا لە هێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان بەشداربوون. وەزارەتی دەرەوەی ئێـ.ـران، ڕایگەیاند، ئەمینداری گشتیی…
زیاتر ببینە

یەکێک لەو چەکدارە سورییانەی بۆشەڕ براوەتە ئازەربایجان چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە

ئەوە جاری یەکەم نییە تورکیا چەکدارەکانی هاوپەیمانیی خۆی بۆ یەکلاییکردنەوەی هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان دەنێرێتە وڵاتانی دیکە، هۆکاری سەرەکیی ڕازی…
زیاتر ببینە

لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەران: هەشت هۆکار لە پشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەشت خاڵ لەپشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوەن و دانووستانەکان تەنها دوو خاڵیان چارەسەرکردووە.…
Total
0
Share