تەیف سامی مووچەی مانگەكانی 8 و 9 دەنێرێت

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و بەغداد، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق داوایكرد لیستی مووچەی مانگەكانی 8 و 9ی بۆ رەوانەبكرێت تاوەكو پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی ئەو میكانیزمەی دانراوە بنێرن.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بۆ مووچەی مانگی 7 و 8 ترلیۆنێك و 181 ملیار دینارمان بۆ رەوانەكرابوو، بۆ مووچەی مانگی 7 بڕی 998 ملیار دینار خەرجكراوە و 183 ملیار ماوەتەوە و چاوەڕوانی حكومەتی عێراق دەكەین كە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بنێرێت و لە كۆبوونەوەكەدا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق داوایكرد لیستی مووچەی مانگەكانی 8 و 9ی بۆ رەوانەبكرێت تاوەكو بەپێی ئەو میكانیزمەی دانراوە هەرێمی كوردستان پارەداردەكرێت.

وتیشی، “لە كۆبوونەوەكەدا حكومەتی عێراق سێ تێبینی هەبوو كە داوایكرد كێشەی لیستی مووچە، بایۆمەتری و مووچەخۆرانی ناوچەدابڕێندراوەكان تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ چارەسەربكرێن و بەغداد بەردەوامدەبێت لە ناردنی مووچە”.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی: شەقامەکان موڵکی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێن

بابەتی دواتر

هەرێم و بەغداد لەسەر مووچە راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک بە تەقەی خۆشی خۆی کوشت

لەکاتی ئاشکرابوونی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکانی هەڵبژاردندا لە قەزای سۆران، بەشێک لە لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتنە سەر شەقامەکان…
Total
0
Share