بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کە لە نزیک گوندی کڵاوسوران روویدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

رووداوەکە لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و لە جۆری وەرگەڕان بووە و بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانیلەدەستداوە و سەرنشینێکی برینداربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: هەولێر و بەغداد ڕێكبكەون مانگانە یەك ملیار دۆلار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی كارنامەكەی حكومەتی عێراق كە ئامادەكراوە تایبەت بە كێشەكانی نێوان…
Total
0
Share