کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئابوریی عێراق و هەرێم ئەمڕۆ بەردەوام دەبن

دوای گەیشتنی وفدی باڵای ئەنجومەنی ئابوریی عێراق، لە رۆژی شەممەدا، دوێنێ یەکشەممە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەکانی بەردەم مووچە و بودجەوە دەستپێکرد، هەر دوێنی بە جۆر کۆبوونەوەکان ئەنجامدران و ئەمڕۆش بەردەوامییان دەبێت.

دوێنێ، کۆبوونەوەی گشتیی لە نێوان وەفدەکەی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، دواتریش بەشێک لە وەزارەتەکان لەگەڵ یەکتر بە جیا کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.

دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکانی دوێنێ، وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكانی بڵاوکردەوە و وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، ” گفتوگۆكان هەلێكی مێژووین بۆ گەیشتن بە چارەسەر و رێككەوتن لەسەر میكانیزمێكی دادپەروەرانە بۆ دابەشكردنی داهات كە دەبێتە هۆی سەقامگیریی ئابوری”.

 لای خۆشیەوە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەکۆبونەوەکە پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و  کێشەکانی تایبەت بە گومرگ و خاڵە سنوورییەکان و رێکارەکانی باج گفتوگۆیان لەبارەوە کراو هەردوولا هاوڕابوون میکانیزمی هاوبەش بۆ چارەسەری کێشەکان بدۆزرێنەوە.

وتیشی، بڕیارە کۆبوەنەوەکان ئەمڕۆ دووشەممە درێژەیان هەبێت و چاوەڕواندەکرێت دەرئەنجامەکانی لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و مووچەخۆران و خانەنشینان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی “دزینی چادری ئۆتۆمبێل”ــەوە ڕوونكردنەوەی دا

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی لەبارەی “دزینی چادری ئۆتۆمبێل”ــەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە. لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، “دوێنێ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان…
Total
0
Share