هۆکاری تێپەڕبوونی تەنێکی رووناک بە ئاسمانی عێراقدا ئاشکراکرا

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو تەنەی شەوی رابردوو لە ئاسمانی عێراق و بەشێک لە وڵاتانی دراوسێ بینرا نەیزەک بووە.

لە راگەیەندراوێکی کەشناسیی عێراقدا هاتووە، شەوی رابردوو نەیزەکێک لە ئاسمانی عێراق کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

ئاشکراشیکرد، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە کە باس لەوەدەکەن دەرکەوتنی ئەو تەنە پەیوەندی بە روودانی بومەلەرزەوە هەبێت.

بابەتی پێشتر

سێ پڕۆژەی کارەبا لە عێراق جێبەجێدەکرێن

بابەتی دواتر

شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share