رێککەوتن لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە کرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رێککەوتن کراوە رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە بەڕێوەبچێت، تەنها راگەیاندنی ماوە بە شێوەیەکی فەرمی.

کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لایەنە سیاسییەکان رێککەوتوون رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە بکرێت، ئەوەی ماوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە فەرمی رایبگەیەنێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا سوننەکان رێککنەکەوتوون لەسەر کاندیدێک، ژمارەیەکی زۆر کاندید هەن، بەڵام هەرچۆنێک بێت سێ کاندید چانسی زۆری بردنەوەیان هەیە، ئەویش کاندیدی پێشکەوتن کە هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە، لەگەڵ کاندیدی سەروەری کە سالم عیساوییە، لەگەڵ کاندیدی عەزم، کە د. مەحمود مەشهەدانییە.

ئاشکراشیکرد، بە هەموو ئەگەرێک هەڵبژاردنی سەرۆک دەکەوێتە گەڕی دووەم، لە گەڕی یەکەمدا هیچ کاندیدێک ناتوانێت زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت و بە گشتی دەنگەکان پەرش و بڵاو دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتی لە بەغداد لەگەڵ نوێنەری زۆربەی کەناڵ پێگە کوردی و عەرەبییەکانی عێراق کۆبووەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی کەناڵە کوردی و عێراقییەکان کۆبووەوە ستایشی یەکگرتوویی و پێکەوە کاردنیانی کرد. کاروان…
Total
0
Share