وەزارەتی ناوخۆی عێراق: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 40 ملیۆن کارتی نیشتمانی بە هاوڵاتییان دراوە

بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایانگەیاند، زیاتر لە 40 ملیۆن کارتی نیشتمانی دراوە بە هاوڵاتییان و مانگی داهاتوو چەند وێستگەیەکی تایبەت بەو کارتە لە دەرەوەی عێراق دەکرێنەوە.

میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ”توانیومانە تاوەکو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو زیاتر لە 40 ملیۆن و 152 هەزار کارتی نیشتمانی بدەین بە هاوڵاتییان و کۆی گشتی کارتەکانیش کە دراوەتەوە بە هاوڵاتییان لە ماوەی ساڵ و نیوێکی تەمەنی حکومەتە زیاتر لە 15 ملیۆن کارت بووە”.

لە بارەی کردنەوەی وێستگەی تایبەت بە کارتی نیشتمانی نەشئەت خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی باری شارستانی و نشینگە و پاسپۆرتی عێراق ئاماژە بەوەکرد، ”لە مانگی داهاتوودا وێستگەی کارتی نیشتمانی لە باڵیۆزخانەکانی عێراق لە وڵاتانی جیهان دادەنرێت بۆ کارئاسانیکردن بۆ هاوڵاتییان و بەشێوەیەکی گشتی کار بە رەگەزنامە ناکرێت”.

بابەتی پێشتر

دەزگای لوتکە: پەڕینەوەی پەنابەران لە بەریتانیاوە بۆ فەرەنسا زیادیکردووە

بابەتی دواتر

پەروەردەی سلێمانی: زیاتر لە 10 ناوەندی خوێندنی نوێ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی دەکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share