بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەی مووچە وەفدێكی وەزارەتی دارایی عێراق دەگاتە هەولێر

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو تێبینییانەی بەغداد لەسەر لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەیەتی سبەی وەفدێكی وەزارەتی دارایی عێراق دەگاتە هەولێر.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای یەكلاكردنەوەی تێبینییەكان و چارەسەركردنی كێشەكان بڕیار لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە هەرێمی كوردستان كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت هات و لەئێستادا هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی عێراق دەكات كە پارەی تەرخانكراوی بۆ مووچەی مانگی هەشت بۆ رەوانەبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوان.. رووبەڕووبوونەوە روویدا و دوو كارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكان بریندارە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، هێزەكانی دژەتیرۆر و هێزی كۆماندۆی كوردستان و لە ئۆپەراسیۆنی زەمینی و ئاسمانی…
Total
0
Share