وەزارەتی پەروەردە وادەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاریدەکات

بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وادەی دەستیپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاریبکات.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر پێیڕاگەیاندین، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دیاریکردنی ساڵنامەی خوێندنی 2024-2025 دەبێت.

وتیشی، لەکۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێکی دیکەش گفتوگۆدەکرێن و چەند بڕیارێک دەردەکرێن.

ساڵانە لە هەرێمی کوردستان لە 15ی ئەیلولدا ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات و ناوەندەکانی خوێندن دەکرێنەوە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: دابەزینی پلەی گەرمی بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە: پلە تایبەتەکان لە هاوتاکردنی مووچە زەرەرمەند دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share