بۆ دامەزراندنی وانەبێژان نووسراو كرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم گشتاندنێك لەبارەی دامەزراندنی وانەبێژان دەردەكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە گشتاندنێكدا بۆ سەرجەم زانكۆ و دامەزراوە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان كە بە واژووی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ دەرچووە، جەختدەكاتەوە لەسەر ئەوەی وانەبێژان سەرجەم ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لە ساڵانی خوێندنی (2019-2020) تاوەكو (2023- 2024) وانەبێژ بوون لە زانكۆ و دامەزراوەكانی دیكەی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا.

هەر لە گشتاندنەكەدا هاتووە، پێویستە بەڵگەنامەی پێویست هەبێت كە بیسەلمێنێت ناوبراوان بە كردارەكی وانەبێژبوون لە زانكۆكانتان، واتە (پارەی وەرگرتبێت یان ناوی لە خشتەی وانەوتنەوەدا هەبێت یاخود فەرمانی زانكۆیی هەبێت) بە پێچەوانەوە هەر ناوێك وەك وانەبێژ بۆ وەزارەتەكەمان بنێرن و مەرج و خاڵەكانی ئاماژە پێكراوی سەرەوەی تێدا نەبێت لێپێچینەوەی یاسایی ئەنجامدەدرێت.

لە كۆتای گشتاندنەكەدا هاتووە، سەرجەم ئەو ناوانەی كە زانكۆكان بۆ وەزارت ناردوویانە یاخود ئامادەكراون بۆ ئەوەی بۆمان بنێرن، لەسەر بنەمای ناوەڕۆكی ئەم گشتاندنە پێداچوونەوە و وردبینی بۆ بكەن تاوەكو كۆتای دەوامی رۆژی دووشەممەی داهاتوو 9ی ئەیلول وەك دوا وادە بەدەستمان بگات بۆ ئەوەی كاری پێویست لەلایەن وەزارەت ئەنجامبدرێت، بۆیە هەر زانكۆیەك ناوەكان تا ئەو رێككەوتە نەنێرێت وانەبێژانی بێبەش دەبن و كاریان لەسەر ناكرێت.

بابەتی پێشتر

لیستی ناوی ئەو بانکانە بڵاوکرایەوە كە مووچەی مووچەخۆرانی لێ بەبانكی دەكرێت

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە کردنەدەرەوەی خوێندنی هەرێمی کوردستان لە ڕیزبەندییە جیهانییەکان ڕەتدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پلاندانانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئەو هەواڵانەی باس لە کردنەدەرەوەی هەرێمی کوردستان لە…
زیاتر ببینە

لۆگۆیەكی دیكە لە تاكسی دەدرێت

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ جیاكردنەوەی كاركردنی تاكسیی ناوشار و دەرەوەی شار ئامادەكاری بۆ لێدانی لۆگۆیەكی…
Total
0
Share