لەسەر ڕووداوی سووتانی سێ بارهەڵگرەکە، پۆلیسی گەرمیان دوو کەسی دەستگیرکرد.
پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە گەڕەکی شـ.ـەهیدان لە قەزای کەلار، سێ بارهەڵگر سووتان و هێزەکانی پۆلیسی گەرمیان بە خێرایی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، ڕووداوەکە تەنیا زیانی مادی لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی ماددی نەبوو.
ئەوەشی خستەڕوو، پاش ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، دوو کەس دەستگیرکراون و بە بڕیاری دادوەر، لەژێر لێکۆڵینەوەدان.