لیستی ناوی ئەو بانکانە بڵاوکرایەوە كە مووچەی مووچەخۆرانی لێ بەبانكی دەكرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە و ناوی بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی لە هەرێم بڵاوکردەوە کە مووچەی مووچەخۆرانی لێ بەبانكی دەكرێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ”لە وەڵامی نووسراوێکی دادگای باڵای فیدڕاڵی کە پەیوەستە بە پرسی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بانکی ناوەندیی عێراق لیستی ناوی ئەو بانکانەی ناردووە بۆ دادگای فیدڕاڵی کە مۆڵەتپێدراون و لە هەرێمی کوردستان لقیان هەیە و کاردەکەن”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”بەپێی نووسراوەکە لە کۆی 66 بانکی مۆڵەتپێدراو 39 بانکیان لقیان لە شارەکانی هەرێم هەیە، لەو ژمارەیەش 34 بانک لقیان لە هەولێر، 18 لق لە سلێمانی و 11 بانکی دیکەشیان لقیان لە دهۆک هەیە”.

دەشڵێت، ”هەربەپێی زانیارییەکانی ناو ئەو لیستە لەکۆی حەوت بانکی حکومەتی عێراق تەنها یەک بانکیان کە بانکی بازرگانی عێراقە لقی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەیە”.

بابەتی پێشتر

ئاسایش چەند حەشارگەیەكی تیرۆریستان خاپووردەكات

بابەتی دواتر

بۆ دامەزراندنی وانەبێژان نووسراو كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share