راگەیەندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی گرفتی پێنەدانی هاوكارییە داراییەكانی هاوپەیمانان بۆ بەشێك لە هێزەكانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ئەم گرفتە هیچ پەیوەندییەكی بە بڕیارەكانی وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە، بەڵكو راستەوخۆ پەیوەندیدارە بەشێوازی كاركردن و پێدانی هاوكاریی هاوپەیمانان بەیەكە سەربازییەكان.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، گرفتی ئەم یەكە سەربازییانەش پەیوەستە بە بوونی رۆتینێكی ئەمنیی هێزەكانی هاوپەیمانان، لەم بارەیەشەوە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی پێویستی ناوە و كاری جددی لەسەركردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، چاوەڕوانی بڕیاری هاوپەیمانان دەكەین بۆ رێكخستنەوە و چۆنییەتی دابەشكردنی هاوكارییەكانیان بۆ یەكەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێكی نوێی لەبارەی گرێبەستی ئەلیكترۆنییەوە دەركرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ كۆمپانیایەك بۆی نییە گرێبەستی ئەلیكترۆنی لەدەرەوەی كۆمپانیاكان بۆ هاوڵاتییان ئەنجامبدەن. موقەدەمی هاتوچۆی…
Total
0
Share