ناوەندێکی ئەمریکی 5 رێگا بۆ کەمکردنەوەی ترس لە هەڵبژاردن دەخاتەڕوو

کۆمەڵەی دەروونیی ئەمریکی پێنج رێگای بۆ کۆنترۆڵکردنی هەستی ترس لە هەڵبژاردن بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت، ئاساییە لەو کاتەدا هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ بکرێت.

کریستاڵ لویس، دەروونناس لە پەیمانگای نیشتمانیی تەندروستیی دەروونیی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، ”کۆمەڵێک هەست هەیە کە خەڵک لە کاتی هەڵبژاردندا ئەزموونی دەکەن ئەوانیش بریتین لە ترس، توڕەیی، هەستکردن بە فشار، خەمباریی و ترس لە داهاتوو”.

ئەو دەروونناس پێنج رێگا بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو هەستە دەخاتەڕوو و دەڵێت، ”پێویستە بەهیچ شێوەیەک خۆت نەخەیتە بارێکەوە کە لە رووداوەکان دڵنیا نەبیت، دوورکەوتنەوە لە هەواڵی ناپێویست، ئەنجامدانی ئەو کارانەی بۆ خۆت واتایان هەیە، بەشێوەیەکی تەندروست رووبەڕووی ترسەکە ببەرەروە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیشت بەهێز بکە”.

دەشڵێت، ”ئاساییە مرۆڤەکان لەم ماوەیەدا هەست بە بەرزبوونەوەی هەست و سۆزی نەرێنی بکەن، بەڵام ئەگەر هەستەکان زۆر بێزارکەربوون و بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوون، ئەوا دەبێت بەدوای چاودێرێکی تەندروستیی دەروونیدا بگەڕێیت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: وەرگرتنی ژەمێکی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا و ژەمێکی فایزەر بەرگریی جەستە بەرزدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی کۆریای باشوور دەریخستووە، ئەوانەی دوو ژەمی هاوبەشی ئەسترازێنیکا و فایزەر وەردەگرن ڕێژەی بەرگریی جەستەیان شەش جار…
Total
0
Share