پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەك سەردانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیەی کرد بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا کە بە وتەی خۆی ماتۆڕسکیلی لێدزراوە.
باس لەوەش دەکات، بڕیاری دادوەر بەدەستهات و دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد لایەن هێزەکانمان لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە زانیاریی پێویست بە دەستهات توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون لەدایکبووی ساڵی 2004 و 2009ن، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لە بەردەم پۆلیس و دادوەر دانیان بە تاوانەکەیاندا نا، دادوەر بڕیاریدا بە راگرتنی تۆمەتباران بە پێی ماددەی ( 446) لە یاسای سزادانی عێراقی.