بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە دوو ساڵی رابردوودا هەر بەڵێنێكمان دابێت بە پشتیوانیی خوای گەورە و خەڵكەكەمان بەجێمانگەیاندووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر لەگەڵ كاندیدەكانی یەكێتی لەسنووری پارێزگای هەولێر كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رەفعەت عەبدوڵا، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و رێواز فایەق، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی لیستی یەكێتی لە هەولێر لە راپۆرتێكدا دوایین ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردن خستەڕوو و دووپاتیكردەوە، هەولێر لەسەر رێڕەوی گۆڕانكارییە و پێكەوە لەگەڵ هەولێرییە سەربەرز و خۆشەویستەكان داهاتووییەكی گەشتر بوونیاد دەنێین و هەولێر بۆ خەڵكەكەی وەردەگرینەوە.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردن و هەنگاوەكانی داهاتوو بۆ گۆڕانكاری لە پڕۆسەی ‌حوكمڕانیدا رایگەیاند، “بە یەكدەنگی و یەكگرتووییەوە هەنگاو بەرەو قۆناغێكی نوێی ‌حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان دەنێین، بە سیاسەت و ستراتیژێكی نیشتمانییەوە كار بۆ خزمەتكردنی خاك و خەڵكەكەمان دەكەین و دەمانەوێت حكومەتی داهاتوو خزمەتگوزار و دادپەروەر بێت و پارێزەری ژیانی هاوڵاتییان بێت نەك ژیان و گوزەرانیان بخاتە مەترسییەوە و ماف و مووچەكانیان تێكەڵی ناكۆكییە سیاسییەكان بكات”.

سەرۆك بافڵ ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوو ساڵی رابردوودا هەر بەڵێنێكمان دابێت، بە پشتیوانیی خوای گەورە و خەڵكەكەمان بەجێمانگەیاندووە، ئێستاش بە هەمان رۆحییەت و هەستكردن بە بەرپرسیارێتیمانەوە بەرامبەر كوردستان و ژیانی خەڵكەكەی، بەرەو گۆڕانكاریی ریشەیی لە پڕۆسەی ‌حوكمڕانی و بەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستان هەنگاودەنێین و دڵنیاشین ئەو خەڵكە خۆڕاگرەی ساڵانێكە گیرۆدەی جیاكاری و نادادپەروەرییە، چیتر رێگا نادەن ئازادییەكانیان سنوورداربكرێت و مافەكانیان پێشێلبكرێت، بەڵكو دەسەڵاتێك هەڵدەبژێرن كە لە ئازار و خەمەكانیانەوە هەڵقوڵابێت و بەرگریكاری راستەقینەی ژیان و گوزەرانیان بێت.

بابەتی پێشتر

120ھەزار مووچەخۆر لەڕێگای ھەژماری من مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن

بابەتی دواتر

وتەبێژی یەكێتی: ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share