پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون لە عێراق دەستپێدەکاتەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردنی عێراق ئاشکرای دەکات لەگەڵ بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی گفتوگۆمانکردووە سەبارەت بە تەرخانکردنی زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی قەرزی نیشتەجێبوون.

ئیستەبرەق سەباح، وتەبێژی وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردنی عێراق لە لێدوانێکیدا لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوە کردووە، ”گفتوگۆکان دوای ئەوە هاتن کە ئەو بڕە قەرزەی هەبوو تەواو بوو و بۆ دووبارە پێدانی قەرز بە هاوڵاتییان پێویستمان بە پارەدارکردنەوەیە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە”.

دەشڵێت، ”لەگەڵ وەزارەتی دارایی نزیکبووینەتەوە لە رێککەوتن بۆ خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ قەرزەکان تەرخانکراوە لە چوارچێوەی بودجەدا کە بەهەمان شێوە لە ترلیۆنێک تێدەپەڕێت بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی قەرزەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێکی فەرەنسی: بارانبارینی ئەمساڵ زۆنگاوەکانی عێراق دەبوژێنێتەوە و کۆتایی بە وشکەساڵی دەهێنێت

ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس ئەوە دەخاتەڕوو، کە بارانبارینی زستانی ئەمساڵ زۆنگاوەکانی عێراقی زیندووکردووەتەوە دوای سێ ساڵ لە وشکەساڵی…
Total
0
Share