ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە لە كۆبوونەوەی ئەمشەوی نوێنەرانی كورد لە بەغداد بڕیاردرا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراقدا كۆببینەوە.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، پێویستە حكومەتی هەرێم تێبینییەكانی نێو لیستی مووچە چارەسەربكات و هاوكار بێت و بڕیاردراوە نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆببینەوە.
وتیشی، ” پێویستە حكومەتی هەرێم بەپەلە تێبینییەكان چارەسەربكات تاوەكو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زیاتر دوانەكەوێت.