سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەڵێنمان لە وەزیری بازرگانیی عێراق وەرگرتووە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێم یەكلابكرێتەوە و هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق خەرجبكرێت.
هەرێم كەمال، ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بۆ خەرجكردنی شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێم بەڵێنمان لە وەزیری بازرگانیی عێراق وەرگرتووە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا كە لە دوو رۆژی داهاتوودا ئەنجامدەدرێت بخرێتە بەرنامەی كارەوە، بەوپێی خەرجكردنی شایستەی دارایی جووتیاران پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەیە.
وتیشی، ” جووتیارانی هەرێم 86%ی شایستەی داراییان خەرجنەكراوە لەكاتێكدا لە ناوچەكانی دیكەی عێراق 10%ی شایستە داراییەكەیان ماوە خەرجبكرێت”.