لە گەرمیان دوو حاڵەتی نەخۆشیی کۆلێرا تۆمارکران

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان لە تۆمارکردنی دوو حاڵەتی نەخۆشیی کۆلێرا لە سنووری ناوچەکە و دەڵێت، “حاڵەتەکان یەکێکیان لە قەزای کەلار و ئەوەکەی تریان لە قەزای کفری بووە.”

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە رێکارەکانی خۆپارێزیی بەباشی جێبەجێ بکەن، لەوانە، راگرتنی پاکوخاوێنی کەسیی، دڵنیابوونەوە لە پاکیی سەرچاوەی ئاو، ئاگاداربوون لە خواردنی سەوزە و میوە و باش شۆردنەوەیان پێش خواردنیان و خۆدوورگرتن لە خواردنی دەرەوە و سەردانەپۆشراو.

هاوکات، داواش دەکات لەکاتی بوونی حاڵەتی سکچوونی توند، سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی تەندروستی بە بەردەوامیی لە ئەرکدادەبن و پشکنین بۆ سەرچاوەی ئاو و شوێنکار و خواردنگە و جێگە گومانلێکراوەکان دەکەن، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەکە.

بابەتی پێشتر

دوو تۆمەتبار بە دزی دەستگیركران

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك چەند کێشەیەکی لیستەکانی مووچە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەنگاوێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە، پلەبەرزكردنەوە و هاوتاكردنی مووچە دەگیرێتەبەر

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و پلەبەرزكردنەوە و هاوتاكردنی مووچەی خانەشنینان لەگەڵ عێراق وەفدێكیان…
Total
0
Share