هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دواكەوتنی ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرادەكات.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە میانی بەدواداچوونم بۆ ئەنجامی وردبینییەكان و گرفتی لیستەكانی مووچەو هۆكاری دواكەوتنی ناردنی پارە دەركەوت:

23790 كەس لە وەزارەتی پێشمەرگە زیادە.

205 فەریق و لیوامان لە وەزارەتی پێشمەرگە هەیە.

63 فەریق و لیوایان بێپایە و پۆستن نییە.

5123 خانەنشینی هەیە لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.

2232 كەس لەخانەنشینان جیاوازی هەیە.

10574 كەس بایۆمەتری نییە

1351 خانەنشین لەسەر یەكەی 80 هەیە.

17609 كەسیان بایۆمەتریان نییە.

7202 خانەنشین لە وەزارەتی ناوخۆ هەیە و مووچەیان لەسەر وەزارەتە.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری کەرکوک بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دەرکرد

بابەتی دواتر

لەبارەی پێدانی زەوییەوە دڵنیایی بە فەرمانبەران دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ سەرجەم مامۆستایان

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، یەكی ئەیلول وەكو رۆژی پەیوەندییكردنی مامۆستایان دیاریكراوە و دەشڵێت،” تائێستا لە وەزارەتی پەروەردەوە…
Total
0
Share