تۆمەتبارێك دەستگیركرا

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك، كەسێك بە تۆمەتی دزینی چەند سەر ئاژەڵێك دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە گەڕەكی تاسڵوجە لە شاری سلێمانی چەند سەر ئاژەڵێكی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

دەشڵێت، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەند سەر ئاژەڵێكدا كە تۆمەتبار دزی بوی.

لە ئێستادا تۆمەتبار (س.ح.ر. لە دایكبووی 1995) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پێشتر

شایستە داراییەکانی دوو مانگی وانەبێژان دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

%83ی پرۆژەی رێگای دووسایدی دەربەندیخان-كەلار تەواوكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100دۆلار بە 147…
Total
0
Share