تەندروستیی عێراق: پێویستمان بە ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون نییە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەوەی ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون هاوردەی عێراق بکەین.

کەمال عەبدولرەزاق یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی ڤاکسین رایگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانمان بۆمان دەرکەوتووە تا ئێستا هیچ بیانوویەکمان نییە بۆ ئەوەی ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون هاوردەی عێراق بکەین.

وتیشی، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە عێراق تۆمارنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share