نەشئەت شاهوێز: ئیدارەی كەركوك بووێرانە دەستی بۆ دوو قورسترین كەیسی شارەكە بردووە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەڵێت، “ئیدارەی كەركوك بووێرانە دەستی بۆ دوو قورسترین كەیسی شارەكە بردووە”.

نەشئەت شاهوێز، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك دەڵێت، ” ئەم ئیدارە نوێی كەركوك بە ئیدارەیەكی بووێر پێناسە دەكەم چونكە دەستی بۆ دوو قورسترین كەیسی شارەكە بردووە كە ئەوانیش پاككردنەوەی شار و لابردنی زیادەڕۆیی بردووە كە دوو كەیسن دەستبردن بۆیان ئاسان نییە و هەمووان دەزانن پێویستیان بە بودجە هەیە.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی دەشڵێت، “جێبەجێكردنی ئەم دوو بڕیارە لەلایەن پارێزگارەوە بووێرانە بووە و دەتوانم بڵێم لە حكومەتەكانی پێشووی كەركوكدا نەكراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی بەرایی دەنگدانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕادەگەیەندرێت

لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە ئەنجامی بەرایی دەنگدانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕادەگەیەندرێت. ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان…
Total
0
Share