شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: هەولێر لەوانە وەردەگرینەوە كە لەگەڵ هێزێكی بێگانە هاتنە ناوی

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “هەولێر لەوانە وەردەگرینەوە كە لەگەڵ هێزێكی بێگانە هاتنە ناوی و هەر كاتێك هەڕەشە لە هەولێر و خەڵكەكەی كرابێت هەڵاتوون”.

راشیگەیاند، هەولێر هی خەباتگێر، كاسبكاران و هەژارانە، هەولێر شاری فرەكەلتوور و یەكترقبووڵكردن و پێكەوەژیانە”.

لە پەیامەكەیدا دەڵێت،” هەولێر هی ئەو خەڵكانەیە كە ماوەی 30 ساڵە لەناو دەمودەزگاكانی حكومەت كاردەكەن و هیچ كاتێك جیاوازیی ئایدۆلۆژی و حزبییان نەكرد بەپێوەر بۆ هەڵسەنگاندنی كارەكانیان، هەولێر هی ئەو گەنجە ئازایانەیە كە رووبەڕووی سەختیی ژیان بوونەتەوە”.

هەر لە پەیامەكەیدا دەشڵێت، “هەولێر لەوانە وەردەگرینەوە كە لەگەڵ هێزێكی بێگانە هاتنە ناوی، ئەوان هیچ كاتێك خاوەنی راستەقینەی هەولێر نەبوون و نابن، هەولێر لەوانەش وەردەگرینەوە كە لە پڕۆژەكاندا پشكنیان نەبێت رێگانادان پڕۆژە ئەنجامبدرێت”.

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ لە پەیامەكەیدا باسی لەوەش كردووە، ” هەولێر لەوانە وەردەگرنەوە كە زەوی داگیردەكەن و كۆشك و تەلاری لەسەر دروستدەكەن و هەر كاتێك هەڕەشە لە هەولێر و خەڵكەكەی كرابێت هەڵاتوون”.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری كەركوك ئەو ژینگەپارێزە خەڵات دەكات كە پێی وتبوو "تۆ تاجی سەریت"

بابەتی دواتر

نەشئەت شاهوێز: ئیدارەی كەركوك بووێرانە دەستی بۆ دوو قورسترین كەیسی شارەكە بردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share