لەماوەی هەفتەیەکدا 16 بوومەلەرزە لە سنووری کەلار و خانەقین و هەڵەبجە روویانداوە

دەستەی گشتیی کەشوهەوا و بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاویکردەوە، لەماوەی هەفتەیەکدا 16 بوومەلەرزە لە سنووری کەلار و خانەقین و هەڵەبجە روویانداوە و لەدوای بوومەلەرزەکەی ساڵی 2017ی هەڵەبجە چالاکی بوومەلەرزەزانی لە سنوورەکە زیادیکردووە.

بەشی بەدواداچوونی بوومەلەرزەزانی لە دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە رۆژی 20ی ئاب بۆ 27ی ئاب لە ناوچەکانی هەڵەبجە و خانەقین و کەلار، 16 بوومەلەرزە تۆمارکراوە کە گوڕەکانیان لەنێوان یەک پلە بە پێوەری رێختەر بۆ 4.5 پلە بوون.

عەلی عەبدولخالق، بەڕێوەبەری بەشی بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی دەڵێت، لەدوای بوومەلەرزەکەی ساڵی 2017ی هەڵەبجە، چالاکییە بومەلەرزەییەکانی ئەم ناوچەیە بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکردووە، سەرەڕای ئەوەی زۆرینەیان لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستیان پێناکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گرنگترین هۆکاری روودانیان کەڵەکەبوونی فشارەکانە لەو ناوچانەی پێکدادانی پلێتەکانی عەرەبی و ئێرانی و ئەنادۆڵیدا روودەدەن و زۆرینەی کاتەکان دەکەونە سنوورەکانی سیروان- دیالە، کەرکوک و ئەم ناوچانە وەک ناوچەی سەرچاوەی بوومەلەرزە لە عێراق پێناسەدەکرێن.

بابەتی پێشتر

سەبارەت بە رێگای گەشەپێدان وەفدێکی عێراق سەردانی تورکیای کرد

بابەتی دواتر

مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵای هەرێم دادەمەزرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share