پاسێکی گەشتیاری وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و 26 کەسی دیکەش برینداربوون.
د. کامەران عەباس، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی گەشتیاری لە کەلکەسماق کەسێک گیانیلەدەستدا و 26 کەس برینداربوون.
باسی لەوەش کرد، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی دکتۆر خالید لە کۆیە، تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە و گومانی خوێنبەربوونی مێشکی لێدەکرێت.