رێگای دوو گوندی سنووری بێتواتە قیرتاو دەكرێن

بەردی بناغەی پڕۆژەی رێگا بۆ دوو گوندی سنووری ناحیەی بێتواتە دانرا و بڕیارە لەماوەی 150 رۆژدا تەواو بكرێن.

ئەمڕۆ لە رێورەسمێکدا بەردی بناغەی پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای هەردوو گوندی چیوەی سەروو و چیوەی خواروو لە ناحیەی بێتواتە دانرا و پڕۆژەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە رێوڕەسمەكەدا دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاند، ئەرکی حکومەتە خزمەتی هاوڵاتییان بکات و وەک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش ئەوەی لە توانایاندا بێت هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ خزمەتکردنی هاونیشتیمانیان.

درێژیی رێگای چیوەی سەروو 2.52 كیلۆمەتر و رێگای چیوەی خواروو 4.150 كیلۆمەترە، گوژمەی هەردوو پڕۆژەکەش 793 ملیۆن دینارە و، بڕیارە لەماوەی 150 رۆژدا تەواو بکرێت، وەك ئەوەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بڵاویكردەوە.

دەشڵێت، پڕۆژەکە گرنگی و بایەخی گەورەی بۆ دانیشتووانی ناوچەکە هەیە کە زیاتر لە 900 ماڵ نیشتەجێی هەردوو گوندەکەن و جگە لە کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان، لەڕووی کشتوکاڵی و گەشتیارییەوە سوود بە ناوچەکە دەگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی خانەنشینان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

پارێزگاری کەرکوک: داوا لە سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک دەکەم بەشداری لە حکومەتی خۆجێیدا بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share