وردبینیی لیستی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی هەرێم کۆتاییهات

وردبینیی لیستی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی هەرێم کۆتاییهات و هیچ کاندیدێک بەهۆی نەبوونی مەرجەوە دوورنەخراوەتەوە.

عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاکییەوە کۆتایی بە پرۆسەی وردبینیکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هاتووە و ناوەکان بۆ کۆمسیۆن نێردراونەتەوە.

ئاشکراشیکرد، هیچ کاندیدێک بەهۆی نەشیاوی بۆ کاندیدبوون دوورنەخراوەتەوە.

لای خۆیەوە جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆن ئاشکرایکرد، لە ئێستادا لەلایەن لیژنەی یاسایی کۆمسیۆن جارێکی دیکە ناوەکان خراونەتەوە ژێر وردبینی و تا ئێستا ئەنجامەکان زۆر باشن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتی: دوێنێ ڕۆبۆتەکانی باڵی دەستڕۆیشتووی پارتی دەهۆڵی شەڕی ڕاگەیاندنیان کوتا

بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات، “دوێنێ ڕۆبۆتەکانی باڵی دەستڕۆیشتووی پارتی لەڕێی شاشەی تیڤییەوە…
Total
0
Share