سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەم نزیکانە رێگەپێدانی خانووکردن لە حەرەمی کادسترۆی گوندەکان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەیلا عومەر عەلی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئاماژە بە نووسراوی پارێزگای سلێمانی ژمارە (8297 لە 19/8/2024) و راسپاردەی لیژنەی ناوەندیی پارێزگای سلێمانی ژمارە (93) و بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (126 ساڵی 2017) و نووسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ژمارە (7069 لە 23/6/2021) رێکارەکانی کردنەوەی رێگەپێدانی خانووکردن لە حەرەمی کادسترۆی گوندەکانی ناو سنووری شارەوانیی سلێمانیدا دەخەینە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاشکراشیکرد، لە ئێستا دا ئامادەكاری بۆ پرۆسەکە دەكەین کە دروستکردنی خانوو و نۆژەنکردنەوەی خانوو و هەموارکردنی خانوو (ڕووخاندن و دروستکردنەوە یاخود زیادکردن و کەمکردنی ژوور و نهۆم) دەگرێتەوە.