گۆڕینی پێکهاتەی ریخۆڵەی مانگا.. رێگەیەکی داهێنەرانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەرمبوونی جیهان

توێژەرانی بواری ئەندازیاریی بۆماوەیی پلاندادەنێن بۆ زانینی چۆنیەتیی مامەڵە لەگەڵ میكرۆبەكانی ناو گەدەی مانگا بۆ لەناوبردنی دەردانی میسان، كە یارمەتیدەر دەبێت لە گۆڕینی ئاراستەی گەرمبوونی جیهانی.

سوشی كە ناوی گوێرەكەیەكە و تەمەنی چوار هەفتەیە و كێشی زیاتر لە 56 كیلۆگرامە، لەنێو بەشی یەكەمی تاقیكردنەوەكەدا دەبێت كە چەند ساڵێك دەخایەنێت و، تێچووی تاقیكردنەوەكەش نزیكەی 30 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی دەبێت كە لەلایەن زانایانی كۆلێجی دیڤیس لە زانكۆی كالیفۆرنیا و پەیمانگای جینۆمەوە ئەنجامدەدرێت، بەپێی رۆژنامەی “واشنتن پۆست”.

مانگا، كە بەكاربەرترین بوونەوەرن لەسەر هەسارەی زەوی، بڕێكی زۆر گازی میسان دەردەدەن، كە گازێكی گەرمكەری بەهێزە و بەرپرسە لە 30%ی قەتیسبوونی گەرمیی جیهانی.

تاقیكردنەوەكە گۆڕینی پێكهاتەی گەدەی سوشی لەخۆدەگرێت، بەجۆرێك گازی میسان دەرنەدات كە دەبێتەهۆی قەتیسبوونی گەرما، ئەمەش بیرۆكەیەكی بێ پێشینەیە و پێشتر هەنگاوی لەوجۆرە نەنراوە، بەپێی واشنتن پۆست.

نزیكەی 1.5 ملیار مانگا لەسەر هەسارەكەمان هەیە.

لە کاتێکدا مانگاکان چیمەن و گەنمەشامی و دانەوێڵە دەخۆن، بەڵام توانای ژیانیان هەیە بە خواردنی بەرهەمە پاشماوەکانی وەک توێکڵی بادەم و توێکڵی گەنمەشامی و چەندان بەرهەمی رووەكی دیكە، چونکە مانگا توانای ئەوەی هەیە مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەمانەدا بکات.

مایکرۆبایۆمێکی دەوڵەمەند لە گەورەترین بەشی چوار بەشەكەی ریخۆڵەكانیدا كە بە كرش ناسراوە، ئەم خۆراکانە شیدەكاتەوە و دەیانگۆڕێت بۆ وزە.

لە کاتێکدا سیستەمی مانگا بە “دەرئاسا- المعجزة” ناودەبرێت، “ئەو بەشەی ریخۆڵەی لایەنێکی تاریکی هەیە”، بەوپێیەی زیندەوەرە تاک خانەییەکانی تیایە کە پێیان دەوترێت ئارکیا، کە هایدرۆجین و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەشکێنن و، میسان بەرهەم دەهێنێت.

بەوەش مانگا میسان لە بەرگەهەودا بڵاودەكاتەوە، ئەوەش دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی هەسارەكە و هاندانی شەپۆلەكانی گەرما، لافاو و گەردەلولە بەهێزەكان.

مانگا بەشێوەیەكی مامناوەند ساڵانە نزیكەی 100 رەتڵ میسان دەردەدات، یان نزیكەی نیوەی دەردراوەكانی ئۆتۆمبێلێك.

بەپێی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ، مانگاكان لەئێستادا بەرپرسن لە نزیكەی 4%ی قەتیسبوونی گەرمیی جیهانی.

رەنگە زیادكردنی گژوگیای دەریایی یان زەعتەر یان سیر بۆ ژەمەكانی مانگا ببێتەهۆی كەمبوونەوەی دەردانی میسان، لە هەندێك كاتدا بە رێژەیەك تا 80%.

بەڵام لە شوێنێكی وەك ویلایەتە یەكگرتووەكان یەك لە دەی ئەو جۆرە گیاندارانەی بەرهەمهێنی شیرین لەلایەن مرۆڤەوە خۆراكیان پێدەدرێت، بەهەمان شێوە لە جیهانیشدا، ئەودوایان لە دەشت و دەرەكاندا لەسەر گژوگیا دەژین، بۆیە زانایان بیریان لە دروستكردنی جۆرە حەبێك كردووەتەوە كە لەسەرەتای هاتنە ژیانەوە پێیان بدرێت، كە بتوانێت میكرۆبیۆمە تایبەتەكەیان بەشێوەیەكی بەردەوام بگۆڕێت.

بابەتی پێشتر

زۆرینەی پەرلەمان لەسەر هەڵبژاردنی مەحمود مەشهەدانی رێککەوتن

بابەتی دواتر

سوودەکانی رۆیشتن بە پێ بە شێوەیەکی خێرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share