راگەیەندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵەوە

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێوڕەسمێك بۆ واژووكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی شانشینی هاشمی ئوردنی و حكومەتی هەرێم بەڕێوەچوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رێوڕەسمێك بۆ واژووكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی شانشینی هاشمی ئوردنی و حكومەتی هەرێم رێكخراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم یاداشتە دەستپێكی كاركردنی پێكەوەییە بەمەبەستی پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و توانا مرۆییەكان و توێژینەوە زانستییەكان بەبازاڕكردنی بەروبوومە كشتوكاڵییەكان و پیشەسازیی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە هاتوچۆی هەڵەبجەوە

بابەتی دواتر

چاودێریی دارایی عێراق داوای گواستنەوەی مووچەی ژمارەیەک مووچەخۆر لە هەرێمەوە بۆ بەغداد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share