نزیکەی 200 دۆنم پوش و پاوان لە گوندەکانی سنووری شارباژێڕ سووتان

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئاگرێکەوە لە سنووری دوو گوندی شارباژێڕ نزیکەی 200 دۆنم پوش و پاوان سووتان.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، ”ئاگرێک لە سنووری گوندەکانی گۆڕەدێم و موبڕە روویدا و بەهۆیەوە نزیکەی 200 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی و چەند باخێکی هاوڵاتییان سووتان، هەروەها رێگری لە سووتانی چەندین رەز و باخی دیکە کرا”.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەشڵێت، ”بە تۆمەتی هۆکاری کردنەوەی ئاگرەکە هاوڵاتییەك بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکرا”.

 

بابەتی پێشتر

خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: پێشکەشکردنی سەوزە لە چێشتخانە و خواردنەکان قەدەغەکرا

بابەتی دواتر

رێگەنەدرا فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران خۆپیشاندان بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share