جەمال کۆچەر: دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان دەنگەکانی منیان بەرزکردەوە

کاندیدی سەرکەوتووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بادینان ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان لەلایەن دەسەڵاتەوە، کاریگەری لەسەر بەرزی دەنگەکانی هەبووە.

جەمال کۆچەر، کاندیدی سەرکەوتووی یەکگرتوو لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە میدیای حزبەکەیدا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، ” ده‌ستگیركردنی ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانانی بادینان كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر به‌رزی ده‌نگه‌كانم، چونکە خه‌ڵكی بادینان زۆر نیگه‌رانن به‌ گرتنی چالاكوان و ڕۆژنامه‌نووسان و زیاتر حه‌زیان له‌ ئازادییە”.

ئەو کاندیدە سەرکەوتووەی یەکگرتوو دەشڵێت، “حزبەکەمان یه‌كێكه‌ له‌و حزبه‌ ده‌گمه‌نانه‌ی عێراق كه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، ڕێژه‌ی ده‌نگ و ژماره‌ی كورسییه‌كانیشی زیادیانكردووه‌، حزب هه‌یه‌ كورسی زیادیكردووه‌، به‌ڵام ده‌نگی كه‌میكردووه‌، هه‌شه‌ كورسی كه‌میكردووه‌ و ده‌نگی زیادیكردووه‌، له‌كاتێكدا یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌نگ و كورسیشی زیادیانكردووه‌”.

جەمال کۆچەر لە هەڵبژاردنی 10ی ئەم مانگەدا 56 هەزار و 702 دەنگی بەدەستهێنابوو لە ناوچەی بادینان و وەک خۆی دەڵێت، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی ژمارەی دەنگەکانی پەیوەندی هەیە بە بێزاریی خەڵکی بادینان و خواستی ئەوان بۆ ئازادی.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت 86 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

كاردانەوەی رۆناڵدۆ دوای پێنج گۆڵەكەی لیڤەرپوڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵی نوێوە: هەموو هەوڵێکمان بۆ بنیادنانی حکومڕانییەکی تەندروست و ڕاستکردنەوەی ئیداری و ڕێکخراوەییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەپەیامێکدا بەبۆنەی ساڵی نوێی 2022وەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لەم بۆنەیەدا تەئکیددەکەینەوە لە یەکخستنی ھەوڵەکانمان…
Total
0
Share