خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: پێشکەشکردنی سەوزە لە چێشتخانە و خواردنەکان قەدەغەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشکەشکردنی سەوزە لە چێشتخانە و خواردنگەکان قەدەغەکرا و داواش لە هاوڵاتییان دەکەین، کە لەماڵەوە سەوزەبەکاردەهێنن، زۆر بە پاکی بیشۆنەوە بۆ ئەوەی پارێزراوبن لە نەخۆشی کۆلێرا کە دەکرێت، ئەو سەوزەیەی بە ئاوی قورس یاخود ئاوی زێراب ئاودەدرێن، هۆکار بن بۆ گواستنەوەی نەخۆشییەکە.

دوابەدوای پشتڕاستکردنەوەی هەشت حاڵەتی کۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی، رزگار عەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی، دڵنیاییدا کە هیچ کەسێک بە کۆلێرا گیانیلەدەستنەداوە و چەند رێنماییەکی خستەڕوو.

داوا لە هاوڵاتییان کرا بەهیچ جۆرێک ئاوی ئەو تەنکەرانە بەکارنەهێنن کە لۆگۆی رەسمی لەسەر نییە و ناوی خاوەن تانکەرەکەی لەسەرە و لەسەری نوسراوە گونجاوە بۆ خواردنەوە.

ئاماژە بەوەشکرا، چیتر پێشکەشکردنی سەوزە لە چێشتخانە و خواردنگەکان قەدەغەکرا و داواش لە هاوڵاتییان کرا، سەوزەی نەشۆراوە نەخۆن و گرنگییەکی زۆر بە شووشتنەوەی بدەن و بە ماددەی پەرمەنگەناتی سۆدیۆم یاخود کلۆر یاخود دانانی لە خوێدا بۆ ماوەی 30 خولەک.

هاوکات، داواشیان لە مامۆستایانی ئاینی و رێکخراوەکان کرد هاوکارییان بکەن لە بڵاوکردنەوەی هۆشداری بە هاوڵاتییان لە نەخواردنەوەی ئاوی شیاو و نەخواردنی سەوزە.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی هاتوچۆ لەم شەقامانە راگیرا

بابەتی دواتر

نزیکەی 200 دۆنم پوش و پاوان لە گوندەکانی سنووری شارباژێڕ سووتان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share