نەشئەت شاهوێز: رێگەنادەین لە پرسی دامەزراندندا ستەم لە هیچ پێکهاتەیەک بکرێت

سەرۆکی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە رایگەیاند، تاوتوێی میکانیزمێکمان کردووە لە پرسی ئەو حەوت هەزار و 403 پلە وەزیفییەی لە رێگایە بۆ کەرکوک و دەمانەوێت بەشێوەیەکی یەکسان و روون و بەبێ ستەمکردن لە هیچ پێکهاتەیەک بەڕێوەبچێت.

نەشئەت شاهوێز، سەرۆکی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک راشیگەیاند، چاوەڕوانن لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنەکەدا، لە جێگەی ئەوەی 9 ئەندام بەشداری بکەن، هەر 16 ئەندامەکە بەشداری بکەن.

جەختیشی کردەوە، چاوەڕوانی پێکهاتەکانی تورکمان و لایەنی پارتی دەکەن بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و پێشکەشکردنی ناوی کاندیدی لێهاتوو بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستانەی بۆیان دیاریکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تا کەی هاوڵاتییان دەتوانن بێبەرامبەر خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆماربکەن؟

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕکردنەوەی بێبەرامبەری فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک، تاوەکو 20ی تشرینی دووەم، بەردەوامدەبێت. وەزارەتی بازرگانی…
Total
0
Share