هەشت حاڵەتی کۆلێرا لە سلێمانی پشتڕاستکرانەوە

وەزیری تەندروستیی هەرێم، پشتڕاستکردنەوەی هەشت حاڵەتی کۆلێرای لە شاری سلێمانی راگەیاند، دوای گەڕانەوەی ئەنجامەکان لە بەغدادەوە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، چەند هۆکارێک هەیە بۆ نەخۆشییەکە، یەکەمیان ئەو شەمعانەی مۆڵەتی یاساییان نییە، نابێت ئەو سەرچاوە ئاوییانە بەکاربهێنن، پێویستە هاوڵاتییان خۆیان بەدووربگرن لە خواردنی ئەو سەوزانەی بە ئاوی قورس ئاودراون و تانکی ماڵەکانیان پاکڕابگرن.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، رۆژی پێنجشەممە، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی، هۆشداریی بە هاوڵاتییان دا و رایگەیاند، خۆتان لە خواردنی سەوزە بپارێزن، چونکە ژمارەیەک نەخۆش لە سلێمانی لە نەخۆشخانە خەوێندراون کە ئەگەری ئەوەیان هەیە نەخۆشی کۆلێرا بن، ئەمڕۆش پشتڕاستکرایەوە.

لەبارەی خواردنی سەوزەشەوە، رایگەیاند، تکا لە هاوڵاتییان دەکەین، ئەم ماوەیە سەوزە نەخۆن، چونکە پشکنینمان کردووە و دەرکەوتووە ئەو سەوزەیەی لە بازاڕەکان و مارکێتەکان هەیە زۆرینەیان بە ئاوی قورس ئاودراون و بۆ خواردن شیاو نین.

دکتۆر سەباح هەورامی دووپاتیشیکردەوە، لەماوەی داهاتوودا رێکاری دیکە دەگیرێتەبەر بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی هەرێم.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 41 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیەندرایە عێراق

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک تاوتوێی چەند پرسێک دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share