لەبارەی گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار روونكردنەوە دەدرێت

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشنیازكراوە كە گۆڕانكاری لە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بكرێت و بانكی ناوەندیی عێراق هاوشێوەی پێشتر 100 دۆلار بە 118 هەزار دینار بخاتە بازاڕەوە لەبری ئەو نرخە رەسمییەی ئێستا بانكی ناوەندیی عێراق 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەخاتە بازاڕەوە، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێك لەلایەن حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراقەوە نەدراوە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو كاتەی بڕیاردرا بەهای 100 دۆلار لە 118 هەزار دینارەوە بەرزبكرێتەوە یەدەگی نەختینەی عێراق 86 ملیار دۆلار بووە و ئێستا گەیشتووە 120 ملیار دۆلار و پێشتر عێراق 120 ملیار دۆلار قەرزداربوو ئێستا 60 ملیار دۆلار قەرزدارە و یەدەگی زێری عێراقیش زیادیكردووە.

وتیشی، ” توانای دارایی عێراق باشبووە و چەند جارێك لەلایەن پسپۆڕانی بواری ئابوری و شارەزایانەوە پێشنیازكراوە گۆڕانكاری لە نرخی رەسمیی دۆلار بەرامبەر بە دینار لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە بكرێت، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێك لەلایەن حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراقەوە نەدراوە”.

بابەتی پێشتر

بڕیاری نوێ لەبارەی مووچەی خانەنشینان درا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: کوشتنی دوو رۆژنامەنووسەکە تاوانێکی پاساوهەڵنەگرە و پێشێلکردنی زەقی سەروەریی خاکی عێراقە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەروازەی کێلێ فراوان دەکرێت

ئیدارەی راپەڕین رایدەگەیەنێت، دەروازەی سنووریی كێلێ فراواندەكرێت و پرۆژەكانی سنوورەكەش ئاشكرادەكات. ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین رایگەیاند، كاركردن بۆ فراوانكردنی…
Total
0
Share