نەخۆشخانەی شار فراوان دەکرێت

بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار فراوان دەکرێت و 20 قەرەوێڵەی نەخۆش زیادەکرێت.

ئومێد هیدایەت بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، بەهۆی ئەو پزیشکە پسپۆڕانە و ئەو شارەزاییەی وردانەی لە نەخۆشخانەکەدا هەبووە، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار سوود بە هاوڵاتییانی نەک تەنها سلێمانی بەڵکو سەرجەم شارەکانی دیکەی هەرێم و عێراق دەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارەی لەسەر بەشەکە هەیە، ئەمڕۆ 20 قەرەوێڵەی دیکە لە نەخۆشخانەکە زیاددەکرێت، کە چوار قەرەوێڵەیان بۆ بەشی نەشتەرگەری فریاکەوتن دەبێت، 16 قەرەوێڵەی دیکەیان بەسەرجەم پێداویستییەکانییەوە بۆ بەشی پێش چاودێری ورد دەبێت و گرنگییەکی زۆری دەبێت بۆ کەرتی تەندروستیی سلێمانی.

بابەتی پێشتر

دووەم کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی عێراق وربینیی لیستی مووچەی تەواوکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: شەقامەکان موڵکی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێن

هاتوچۆی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “شەقامەکان موڵکی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێن”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share