بەم نیشانانەدا بزانە هۆڕمۆنی پیاوانەت بەرزە

بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنی تیستۆستیرۆن کە بە هۆرمۆنی پیاوانە ناسراوە لە ژناندا یەکێکە لەو کێشە تەندروستییانەی هەندێک جار رووبەڕووی ژنان دەبێتەوە و پێویستی بە چارەسەر هەیە.

ئەو ژنانەی هۆرمۆنی پیاوانەیان بەرزدەبێتەوە چەند نیشانەیەکی جەستەییان تێدادەردەکەوێت لەوانەش:

-دەرکەوتنی مووی زیادە لە رووخسار و جەستە، بە شێوەیەک کە رەنگی تۆختر و رێژەکەشی زۆرترە لە حاڵەتی ئاسایی.

-چەوربوونی پێستی رووخسار و دەرکەوتنی زیپکە کە هاوشێوەی ئەو حاڵەتەیە کە لە کوڕانی هەرزەکاردا دەردەکەوێت.

-گڕبوونی دەنگ، کە بە شێوەیەکی پلە بە پلە هەست بە گۆڕانکارییەکان دەکەیت.

-تێكچوونی سووڕی مانگانە

– گەورەبوونی ماسولکەکان.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی، هەموو مێینەیەک رێژەیەک هۆرمۆنی نێرینەی هەیە، بەڵام کە لە رێژەی ئاسایی دەرچوو ئەم نیشانانەی تێدا دەردەکەوێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share