لەبارەی داخستنی رێگایەکەوە شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، بۆ ماوەی 10 رۆژ رێگای سایدێکی خەلیفان – سپیلک بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ئاماژە بەوە دەکات، ”بەهۆکاری ئەنجامدانی قۆناغی کۆتایی قیرتاوکردن، سبەینێ رێگای دووسایدی خەلیفان – سپیلک، سایدی چوون لە خەلیفان بۆ سپیلک بۆ ماوەی 10 رۆژ تاوەکو 1ی ئەیلولی 2024 دادەخرێت”.

دەشڵێت، ”سایدی هاتن لە سپیلک بۆ خەلیفان بۆ هەردوو ئاڕاستەی چوون و هاتن بەکاردەهێنرێت، داوا لە شوفێران دەکەین کە پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەیس خەزعەلی: رووداوەكەی فڕۆكەخانەی عەربەت پێشێلكردنێكی روونی سەروەرییە

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایدەگەیەنێت، رووداوەكەی فڕۆكەخانەی عەربەت پێشێلكردنێكی روونی سەروەریی عێراقە. قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی…
Total
0
Share