ئەو تۆمەتبارەی بووە هۆی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەک لە سلێمانی دەستگیرکرا

دوای ئەوەی شەوی رابردوو کەسێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا، ئەمڕۆ تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیرکرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لە ئەندەرپاسی (پردی کۆبانی) لە شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک هاوڵاتییەکی کرد بە ژێرەوە و هەڵات و هاوڵاتییەکەش گیانیلەدەستدا.

ئاشکراشیکرد، نیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆمەتباری رووداوەکە بەناوی( أ، ن ، ف) دەستگیرکرا و رووبەڕوی یاسا کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر داوا لە خاوەن خانووە زیادەڕۆكان دەكات زوو مامەڵەی ‏خاوەندارێتیكردن بكەن

لیژنەی باڵای پارێزگای هەولێر داوا لەو هاوڵاتییانەی پارێزگاكە دەکات کە خانووەکانیان ‏لەسەر زەویی زیادەڕۆیە، لەماوەیەکی کەمدا داوای خاوەندارێتیکردنی…
Total
0
Share