چۆن خواردنەوەی ئاوی زۆر یارمەتیی دابەزاندنی کێش دەدات؟

لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی یان لەکاتی وەرزشکردندا لەش زیاتر لە کاتە ئاساییەکان ئارەقدەکاتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە بۆیە پێویستە بڕێکی زیاتر ئاو بخۆیتەوە یان شلەمەنی بخۆیت.

تەندروستیی هارڤارد دەڵێت، نیشانەکانی نەخواردنەوەی شلە لە جەستەدا بریتین لە: لاوازی، دابەزینی پەستانی خوێن، سەرگێژخواردن یان میزێکی رەش.

دکتۆر شارلۆت نۆرتۆن، سەرۆکی پزیشکان لە کلینیکی تایبەت بە لاوازکردن، تیشک دەخاتە سەر شێدارکردنی جەستە لەڕووی دابەزاندنی کێش، لەڕێگەی پێنج هۆکارەوە روونیدەکاتەوە کە چۆن خواردنەوەی ئاوی زۆر دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش بەشێوەیەکی تەندروست.

ئارەزووی برسێتی کۆنتڕۆڵ دەکات:

نۆرتۆن دەڵێت، “ئاو لە گەددەدا شوێن دەگرێتەوە، ئاماژە بۆ مێشک دەنێرێت کە واز لە خواردن بهێنێت، بۆیە هەبوونی پەرداخێک ئاو یارمەتیدەردەبێت بۆ فێڵکردن لە مێشک بۆئەوەی هەست بە برسێتی نەکات”.

هاندانی میتابۆڵیزم:

ئەو پزیشکە روونیدەکاتەوە، و دەڵێت، میتابۆڵیزم ئەو پرۆسە کیمیاییەیە کە لەڕێگەیەوە جەستەت خواردن و خواردنەوە دەگۆڕێت بۆ وزە، هەرچەندە پرۆسەیەکی ئاڵۆزە، بەڵام خواردنەوەی ئاو یارمەتیی میتابۆڵیزم دەدات.

توێژینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، کە خواردنەوەی 500 مل، ئاو میتابۆڵێک بەڕێژەی 30% زیاددەکات، واتە یارمەتیی لەش دەدات کالۆریی زیاتر بسووتێنێت.

یارمەتی سووتانی چەوری دەدات:

نۆرتۆن دەڵێت، خواردنەوەی ئاو چەوری لەناودەبات بەبێ ئەوەی شەکری خوێن یان ئەنسۆلین بەزربکاتەوە، ئەوەش رێگایەکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش.

یارمەتی هەرسکردن دەدات:

هەرسکردن گرنگە بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە دڵنیایی دەدات لەوەی هەموو ئەو ماددە خۆراکییانەی رۆژانە بەکاریان دەهێنێت جەستە هەڵیان دەمژێت، هەروەها ئاوخواردنی بەردەوام یارمەتیی پاراستنی کۆئەندامی هەرسێکی تەندروست دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا هانی جەستە دەدات بۆ هەڵمژینی هەموو ئەو ڤیتامین و کانزایانەی کە پێویستن.

پشتگیری تەندروستیی دەروونی دەکات:

نۆرتۆن دەڵێت، “زۆر کەس خواردنەوەی ئاو بە تەندروستیی دەروونییەوە نابەستێتەوە، بەڵام ئاو گرنگە بۆ تەندروستیی مێشک و پاڵپشتیی تەندروستیی دەروونی دەکات، لەبەرامبەردا کەمخواردنەوەی ئاو و وشکبوونەوەی جەستە دەبێتەهۆی زیادبوونی ئاستی فشار و دڵەڕاوکێ”.

 

 

بابەتی پێشتر

سەربازێکی کۆریای باکوور هەڵات و چووە کۆریای باشوور

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی ساختەکردنی بەڵگەنامە برایەکی راکان جبوری بانگهێشتی دادگا دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share