سەربازێکی کۆریای باکوور هەڵات و چووە کۆریای باشوور

رووداوێکی دەگمەن لەسەر سنووری هەردوو کۆریا روویداوە و سەربازێکی کۆریای باکوور هەڵاتووە و چووەتە کۆریای باشوورەوە.

ئاژانسی هەواڵییەکانی کۆریای باشوور باسیان لەوەکردووە، سەربازەکە هەڵاتووە بۆ ناوچەی گۆسێۆنگ لە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای گانگون.

وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوور ئاماژەی بە راستی و درووستی هەواڵەکە کردووە و باسی لەوەکردووە، ناوبراو بۆ لێپرسینەوە لەلایەن پاسەوانانی سنووری کۆریای باشوورەوە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی زیاتر سەبارەت بە شێوازەکانی هەڵاتن و پاڵنەرەکەی بڵاونەکراوەتەوە.

هەڵاتنەکە دوای هەوڵێکی سەرکەوتووی هاوڵاتییەکی دیکەی کۆریای باکوور هات لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە کەنارەکانی رۆژئاوا.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە، پاساوانیی سنووری نێوان هەردوو کۆریا زۆر توندە و هەڵاتنەکان راستەوخۆ لە باکوورەوە بۆ باشوور کەمن بەهۆی مەترسییە زۆرەکانی زیادبوونی چاودێری و مین و فەرمانی تەقەکردن بۆ کوشتن لە دیوی باکووری سنوورەکە.

لە ساڵی 2017دا، پاسەوانێکی سنوور بووە مانشێتی میدیا جیهانییەکان کاتێک پێنج گولـلەی لێدرا لە کاتێکدا ویستی سنووری قەدەغەکراوی نێوان هەردوو کۆریا ببڕێت.

زۆرێک لەوانەی لە کۆریای باکوور دەژین، لە کاتی هەڵاتندا بیر لە سنووری سێهەم دەکەنەوە، یان دەچنە چین یاخود رووسیا و پاشان دەچنە کۆریای باشوور.

بابەتی پێشتر

جەمال کۆچەر: مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆران بەتەواوی پارێزراوە

بابەتی دواتر

چۆن خواردنەوەی ئاوی زۆر یارمەتیی دابەزاندنی کێش دەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بیلاڕوسیا كۆچبەران ڤاكسیندەكات

حكومەتی بیلاڕوسیا بڕیاری دا ئەو كۆچبەرانەی لە خاكی وڵاتەكەیدان لەدژی كۆرۆنا ڤاكسینبكات و پەرلەمانتارێكی ئەو وڵاتە دەڵێت، “چەندین…
Total
0
Share