لە قەزای خورماتوو گەنجێک لەلایەن برای هاوژینەکەیەوە کوژرا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک پێیڕاگەیاندین، کاتژمێر 1:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە گەنجێکی دانیشتووی قەزای خورماتوو بەچەقۆ کوژرا.
باسی لەوەشکرد، ئەو گەنجە لە گەڕەکی کۆماریی قەزای خورماتوو لەلایەن برای هاوژینەکەیەوە کوژراوە.